Abbas Kamandi

Persheng

Ne toori

1174

Listeners

5647

Total plays

29

Likes

ماڵە هەژاریمە بە سەرما نەڕووخێنی نەتۆری
سەر لە خۆم و لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی نەتۆری
ئەم ماڵە بە بۆنەی تۆوە بەرپایە ئەزیزم ئەزیزم
لانەیکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی نەتۆری
نەتۆری، نەتۆری، کچێ نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەت دووری
بیلا نیەسم تاقەت دووری
تۆ بڵێ شاخی مار شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم نەتۆری
تۆ گیانۆ بوێ هەر بە خودا بۆت دەرئەهێنم نەتۆری
بەو شەرتە کە دیسان وەکوو جاران تۆ لە لام بی ئەزیزم
ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم نەتۆری
نەتۆری، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەتی دووری
بیلا نیەسم تاقەتی دووری
بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن نەتۆری
مەیڵانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن نەتۆری
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخێڵان ئەزیزم
ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن نەتۆری
نەتۆری نەتۆری کچە نەتۆری
وەڵا نیەسم تاقەتی دووری
بیلا نیەسم تاقەتی دووری
by : @juanaa
Similar tracks