Adil Hawrami

Ulfat

Shnay Shamal

42

Listeners

169

Total plays

2

Likes

وەک شەماڵ جارێک باوانم بێ بشنێرەوە
گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە
یان وەک شەونمی کەنیلە گیان، سەر دوو لێوی گوڵ
نم نم دابارە باوانم، بۆ نێو پەڕەی دڵ
ئەی شادمانی کەنیلە گیان، ژینی شێواوم
ئەی نەوبەهاری باوانم، وەرزی سووتاوم
بە بێ تۆ ژینم ئازیزم، گەلێک مەحاڵە
دەروونم پڕ غەم باوانم، دڵ پڕ زووخاڵە
وەک شەماڵ جارێک باوانم بێ بشنێرەوە
گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە
بۆ تەنیا ساتێک کەنیلە گیان، وەرە دیدارم
شەپۆلت بدە باوانم، بەرەو کەنارم
با چاوەڕوانیم ئازیزم، بڕەوێتەوە
فرمێسکم شادی باوانم، بنووسێتەوە
وەک شەماڵ جارێک باوانم بێ بشنێرەوە
گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە
یان وەک شەونمی کەنیلە گیان، سەر دوو لێوی گوڵ
نم نم دابارە باوانم، بۆ نێو پەڕەی دڵ
by : @juanaa
Similar tracks