Adnan Karim

Wefayî

Naley Bulbul

602

Listeners

2145

Total plays

2

Likes

بولبول وەره تا ڕوحی من و تویه بناڵین 
تو باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵانم 
تا بادی خەزان دایه گوڵ و بەرگی رەزاندم 
سەد جێ وەکوو بولبول بە جگەر داخی خەزانم 
ئەی مەعدەنی شیرو شەکەر ئەی دولبەر و دڵبەر 
ئەی تازه گوڵی داره گوڵی باخی جینانم 
کەس سڕی دەم و عیشقی نیهانی نەدەزانی 
 ئەشکم بوه غەم بازی هەموو رازی نیهانی  
تو چونکه له لەیلی گەلێ شیرینتری بویه  
مەجنونی دەر و دەشتم و فەرهادی زەمانم 
ئیشم هەموو ناڵینه له ئێشی دڵی ریشم  
کارم هەموو گریانه  لەبەر دەردی گرانم 
فەرموی که لەگەڵ هاتمه تۆ روح بده چاوم  
سا ساقی دەسا جامێکه هەر وا نیگەرانم 
جەذبەی نیگەهت هۆشی نەهێشتم به برۆتو 
قیبلەم چووه تا مەستی مەیی پیری موغانم
by : @juanaa 
Similar tracks