Aryas Javan

To Bui

To Bui

108

Listeners

479

Total plays

0

Likes

00:00
من دیسان کەوتوومە ناو گێژاوی خەیاڵت
من دیسان ئالوودەم بە بیرەوەری ئاڵت
ئالوودەم بە بوونت بە تامی پڕ سێحری لێوەکەت
من دیسان تۆم ئەوێ لە ژێر بارانی شەوێ
وەک جاران پێم بڵێی نا مەڕۆ دڵ ناسرەوێ
ڕۆڵەکەم خۆشەویست من لەگەڵتا تا ئەبەد نانەوێم 
ناگۆڕێ ئەو دڵەی من نا ناگۆڕێ بیرەوەریم
تا هەبم بۆتۆ ئەژیم بۆت تا هەبێ هێز لە لەشم
جێ ماوە ڕووحو دڵم لات تریفەی مانگە شەوم
زۆر جوانە چاوەڕێ بوون بۆت هەتا ئەتۆ بی بەشم
تۆ بووی بوونو نەبوونی خەمەکانم
تۆ بووی خۆشیو ناخۆشی هەستەکانم
تۆ بووی دەسپێکی هەموو وشەکانم
تۆ جریوەی ئەستێرەی بۆ شەوانم
ئەزانم ئەزانم 
من ئەزانم تووڕەم عەسەبیم
غیرە لە هەموو شتێک ئەکەم 
ئەزانم زۆر زوو هەڵئەچم 
بەڵام من تەنها بۆتۆ وام
ئەگەر بینیت ڕۆژێک وانەبووم 
بزانە کە هەستی خۆشەویستیم نەماوە بۆت 
بزانە کە ئەو کەسەی ئێستا نامێنێ بۆت بای
ناگۆڕێ ئەو دڵەی من نا ناگۆڕێ بیرەوەریم
تا هەبم بۆتۆ ئەژیم بۆت تا هەبێ هێز لەلەشم
جێ ماوە ڕووحو دڵم لات تڕیفەی مانگە شەوم
زۆر جوانە چاوەڕێ بوون بۆت هەتا ئەتۆ بێ بەشم
تۆ بووی بوونو نەبوونی خەمەکانم
تۆ بووی خۆشیو ناخۆشی هەستەکانم
تۆ بووی دەسپێکی هەموو وشەکانم
تۆ جریوەی ئەستێرەی بۆ شەوانم
خەمەکانم
هەستەکانم
وشەکانم
بۆ شەوانم
by : @juanaa
Similar tracks