Bana Shirwan

Min Êsta

Min Êsta

1896

Listeners

6183

Total plays

22

Likes

منت گۆڕی بە کەسی تر
دەستت کردە دەستی تر
 منت کردە دڵ ڕەق ترین
ئافەرم بۆت ئەی باشترین
هەستم بۆ هیچکەس نەماوە
لە ژیان گەڕامە دواوە
دڵم زۆر زۆر لێت شکاوە 
بێنە بزانە چیم ماوە
گەر من ئێستا بێ هەستم تۆ ئەزانی بە هۆی تۆیە
وا من ئێستا بێ ماڵم ناو و نیشانم دڵی تۆیە
زۆر ئەزیەتی ئەوم قەینا با بڕوا پێم درۆیە
تۆش وەک ئەوانی تر دەرچووی کە هێشتا پێم نامۆیە
یاریت کرد بە دڵی من ئەو کاتەی من بۆت دەسووتام
یاریت کرد بە دڵی من ئەو کاتای من بۆت دەگریام
ئێستە وەک جاران نەماوم نایبینی چەنێ گۆڕاوم
هێشتا بۆ پرسیار ئەکەم
بۆچی هەر ناوت دەبەم
نابێ دڵی من وا بێ
هێشتا هەر تۆی لە یاد بێ
نامەوێ بتبینمەوە
دوور بە لێم نا ناتناسمەوە
ئەو کەسەی من ئاشقیم
زۆر زۆر دوورە لە تۆوە
گەر من ئێستا بێ هەستم تۆ ئەزانی بە هۆی تۆیە
وا من ئێستا بێ ماڵم ناو و نیشانم دڵی تۆیە
زۆر ئەزیەتی ئەوم قەینا با بڕوا پێم درۆیە
تۆش وەک ئەوانی تر دەرچووی کە هێشتا پێم نامۆیە
یاریت کرد بە دڵی من ئەو کاتەی من بۆت دەسووتام
یاریت کرد بە دڵی من ئەو کاتای من بۆت دەگریام
ئێستە وەک جاران نەماوم نایبینی چەنێ گۆڕاوم
by : @juanaa
Similar tracks