Chia Madani

Baran

Baran

134

Listeners

378

Total plays

1

Likes

باران

وەکوو هەورێ کە باران ها بە کۆڵی
لە ئاسۆی چاوەکانت دا نوقم بووم
دڵۆپێک بووم لە دوی دەریا دەوسوڕام
بە تیرێژی نیگاهت دابوو هەڵچووم

ده‌گە‌ڵ ده‌ریا دڵم کردۆتە یه‌ک لا
شه‌پۆلی خۆشه‌ویستی بۆیه ده‌مبا
له‌سیله‌ی چاوی ده‌ریا ماسی زانی 
دڵی ده‌ریا نە‌بێ ناگا‌تە دەریا

به‌ره‌و تۆ دێمه‌وە له‌م شاره دوره
وڵاتی خۆشه‌ویستی بێ سنوره
به‌باوە‌ش مانگ وئه‌ستێران ده‌هێنم
هه‌تاوم پێیە چاوم پڕ له‌نووره

دەتوانم ئاسمانیش دەستەمۆ کەم
بە چاواندا شەپۆل دەم شین و ڕۆ کەم
دەتوانم ئاگرێک بەردەم لە دنیا
لە دووتا ببمە دووکەڵ ڕو لە سۆ کەم

وەکوو باران دەتوانی دابباری
ئەگەر شین بومەوە بمکەی بە دیاری
دەتوانن چاوەکانت هەر لە دوم بن
نەکا ون بم لە ڕێگەی نادیاری

ئەنوەر خاتەمی
Similar tracks