Chopy Fatah

Nawit Denêm Jîno

Kerkûk

159

Listeners

624

Total plays

3

Likes

کەرکوک ئەی خونچەی هەڵوەریو
تاسەی خنکاو هۆ خۆر نەدیو بێ نازەکەم
خانەی دزراوە هۆ خەندەی من کلی چاو
سـاڵ هاتوو چوو بەهێمنی
تۆ هەر دەستگیرانی منـی
خۆشەویست و یاری منـی
تۆ گۆرانی و دەنگی منـی
سـاڵ هاتوو چوو بەهێمنی
تۆ هەر دەستگیرانی منـی
خۆشەویست و یاری منـی
تۆ گۆرانی و دەنگی منـی
دڵـدارەکەم بابە گوڕگوڕ کاتێ هاتم ئەگـەر وتـم
بابەگوڕگوڕ بە گورهاتوم بۆ کور هاتووم باوەرنەکەی
ئەوجارەیان بۆ ڕاز هـاتووم مـنداڵێکی برسی و ڕوتم
لە خوانەی بەر ئاگردانت بۆ ژین هـاتـووم بۆ ژین هـاتـووم
بابە گوڕ گوڕ باوانەکەم ئەگەر شەوێ کەسێ نامـۆ
ئەگەر بەژنێ ماندوو دامـاو غەریب بە چاوەکانی تۆ
دەست و باسکی نەبونەوە نەبونەوە لەگەردەنت
هەرنەیتوانی هیچ شتێک بڵێ هەر ورد بوەوە لە جوانی تۆ
دەست و باسکی نەبونەوە نەبونەوە لەگەردەنت
هەرنەیتوانی هیچ شتێک بڵێ هەر ورد بوەوە لە جوانی تۆ
ئەوە منم هـاتووم بۆ لات برسی و روت و عاجز و مات
لانەواز و شرۆ و لات هاتووم لێت دەپارێمەوە هـانێ کورەکەم بەرەوە
هەتا مردن مەم دەرەوە تەنها ڕەگی دووبەرەکیم لە ناخەوە بۆ ببڕەوە
سـاڵ هاتوو چوو بەهێمنی
تۆ هەر دەستگیرانی منـی
خۆشەویست و یاری منـی
تۆ گۆرانی و دەنگی منـی
Similar tracks