Chopy Fatah

Bnar

To Siareki

471

Listeners

1860

Total plays

8

Likes

تۆ شێعرێکی لە ناخمدا هەڵقولاوی
هەر ئەتخوێنم و هەر ئەتخوێنم و نابڕێیەوە
ئەفسونێکی لە دڵمدای
بە هیچ هێزێک، بە هیچ کەسێک،
بە هیچ کەسێ ناکرێیەوە
هەر فرمێسکێک لە چاوانم بێتە خوارێ
بێ گومان بە لە تاو دووری باڵای تۆیە
چونکە ئازیز، دڵدارەکەم بێ ئامێزت،
هەنگاوەکان، هەنگاوەکانم نامۆیە
ئەو کاتانەی کە دڵدار بووین
شیعرەکانم قەڵایێکی پۆڵاین بوون
بەرگەی ئازاریان دەگرتی
لە بیرت دێ لە باوەشی من نەبوایە، نەدەسرەوتی
لەو ڕۆژەوەی کە لێم تۆراوی، ڕۆیشتی، ووشەکانم هەمووی ئاخە
دڵی وێڵم وڵاتێکی بێ بەیداخە
Similar tracks