Dilzar Abêdî

Dar Berou

Dar Barou Mov II

1170

Listeners

2618

Total plays

27

Likes

پێش هەزار پشت، ڕۆژانی زوو
کاتێ هێشتا.. تازە نەوەی،
یەکەمی کورد.. لەدایک ئەبوو.
کاتێ تازە.. منداڵی بیر،
لەناو شاخا، پێی گرتبوو
پێش هەزار پشت، ئەگێڕنەوە
عومری مێژوو
چیرۆکی پیرە داربەڕوو.
ئەهێننەوە،
لە داستانی دەماودەما
لە زستانا
لە ماڵانی کوردستانا
بەم شێوەیە، ئەیخوێندنەوە:
ئەڵێن: ئەوسا زوو، ئێجگار زوو
نزیکی ئێستەی هەورامان
دارێک هەبوو..
داری بەڕوو
پێیان ئەوت: داری ژیان
داری زیندوو.
ئەوەندە.. بڕوای بەخۆی بوو
ئەوەندە.. هێزی تیا هەبوو.
بە گژ.. دەریای ساما ئەچوو
بە گژ.. ڕەشەبادا.. ئەچوو
هێندە.. گەڵا و لقی پڕ بوو
سێبەری بۆ خۆر کردبوو
ئەو سەردەمە، داری بەڕوو
لەژێرەوە، ڕەگی قووڵی،
لەسەر پشتی «گا و ماسی» یەکە
داکووتیبوو!
لە پۆپەوە، لقی بەرزی
تا «حەوت تەبەقە» هەڵچووبوو
لەوکاتەدا داری بەڕوو
بەو جۆرە بوو.
٢
ژیان ڕاناوەستێ.. ئەڕوات
بەچاو بەبیر بە گیان ئەڕوات
ژین ناسرەوێ..
دواناکەوێ، پێش ئەکەوێ
چنگ نانەیەک
بەدەست بێ، یان،
بەبیر بەچەک..
بەهێز ئەبێ لاواز بخوات
هەتا ئەمڕۆ
ئەم دنیایە هەروا ئەڕوات!.
*
دارەکەمان.. داری بەڕوو
پاش یەک دوو پشت،
بنی ڕۆ چوو
پۆپەی بەرزی، بۆ نزمی نیشت!
گەڵای وەری.
مەلی ژیان و ئاواتی
لەسەر تەری.
دوژمن لق و، چڵی بڕی
لەناو خۆشیا،
کرم تێی دا..
مێروولە کەوتە خواردنی و
کون کردنی
قەفی ئەستوور، کەوتە ڕزین
بەلادا هات..
لەسەر لاشەی پڕ لە برین
دوژمنان کەوتنە هەڵپەڕین!.
*
بەهێز ئەبێ.. بێهێز.. بخوات
مێژوو ئەڵی.. ژین وا ئەڕوات.
*
داری بەڕووی، مان و ژیان
گەڵای وەری
لقی نەوی..
قەفی گەورەی
کون بوو ڕزی،
بەلادا هات، کەوتە زەوی.
بوو بە زستان
ڕقی.. تەوری،
دەستی تاوان
کەرت کەرتی کرد،
دایان گیرسان،
پێیان گەرم کرد، دیوەخان!
لە دەوری، گڕی ئاگردان
گڕی داری بەڕووی سووتاو
ئەڵقەیان بەست، داگیرکەران
بوو بەئاهەنگ
تا ماندووبوون، تا شەو درەنگ
هەتا داری بەڕووی سووتاو
گڕی سووری، کوژایەوە..
دوا پشکۆی، دامرکایەوە.
٣
دنیا لە جووڵە ناکەوێ
بیر ناسرەوێ.
بەڵام مێژوو هاوار ئەکات
لەو کاتەوە داری بەڕوو
بنی ڕۆچوو.
هەتا ئێستا هاوار ئەکات
پێمان ئەڵی:
هەر بەهێزە لاواز ئەخوات
ژین وا ئەڕوات.
*
بەڵام مەترسن، مەشڵەژێن!
هەرچەندە.. کەم،
چاو ئەیبینێ
ترووسکەیەک بەدی ئەکەم!
لە کۆنەوە هەتا ئێستا
ناوی ئاواتی لێ ئەنێن..
بەدیی ئەکەم!.
داری بەڕوو، بنی ڕۆچوو
قەدی ڕزی، لقی فەوتا
لەشی سووتا!
دووکەڵ لەناو سکی هەستا
مەڵێن سەیرە، بەڵام هێشتا
بەڕوو، ماوە!!
مەڵێن سەیرە، گیانی بەڕوو
نەفەوتاوە!
ڕەگی قووڵی بنج و بێخی
بەڕوو، ماوە.
هیوا ماوە!
بەرەو ئاوی بن ئەبزوێ
بەڵام ڕەگی تینوو ئەڵی:
من لە ئێوە خوێنم ئەوێ
چرای بیری ڕوونم ئەوێ
چاوم ئەوێ، گیانم ئەوێ
هەستم ئەوێ..
مێکشم ئەوێ، دەستم ئەوێ.
کە داتانمێ:
ئەوسا بەرەو بەرزی بۆ سەر
ڕێگا ئەبڕم!
جەرگی بەرد و ئاسن ئەبڕم
سەر دێنمەدەر!
وەک جارانم، جارانی زووم
ئەڕوێمەوە..
دیسانەوە.. ئەژێمەوە.
هیوا لە باوەشم ئەگرم
سروودی «هێز» ئەڵێمەوە
مەلی ژیان، دێنەوە لام
لەسەر پۆپەی، چڵ و لقم
ئەخوێندنەوە
زوو بێ و درەنگ
مەل دێنەوە..
ئەوسا پۆل پۆل ئەکەونە ڕێ
بۆ کام درەخت، شوێنی دوورە
وەک من جەرگی، زەوی سوورە
داستانی دار بەڕووی زیندووی
هیوا گرتووی،
ئەم وڵاتە.. ئەگێڕنەوە.
زوو بێ و درەنگ.
من هەر ئەبێ، بژێمەوە
ئەژێمەوە.. ئەژێمەوە!


Composer. Dizar Abedi
Lyrics: Sherko Bekas
Vocalist of Mov l: Ali Abedi
Vocalist of Mov ll: Raber Kurdistani
Vocalist of Mov Ill:
Erdewan RostemPour
Vocalist of Mov IV: Kian Ibrahim Xeyat
Kurdish Violin Solo: Ali Abe di
Classical Violin Solo: Ali Jafari Pouyan
Solo Cello Mov Ill: Mehrdad Alemi
Violin I & ll:
Ali JafariPouyan, Milad Alemi
Danial Jourabchi
Violin Alto: Daniyal Jourabchi
Cello: Kourosh Keshavarz
Contrabass: Hadi Esmaeli
Shemshal & Kaval: Milad Shamsedini
Daf: Seywan Karimi
Choir Mov ll: Jikan Shexsi
Kevin Ebrahimi
Rahen Alipour
Erisa Iranmanesh
Choir Mov V: Ali Abedi
Kijan Ibrahim Xeyat, Kamran Ahmadi
Shler Mowludi
Avin Feyzollahi
Diniya Ravand
Dana Mosafer
Sirwan Karim Nejad
Sound Recording:
Parte Studio
Dejahang Studio
Mix & Mastering: Mehrdad Baluchiyan
Design: Saman SalimPour
Painting: Hem Ghahremani
Thanks to: Kaziwe, Mani Rahimi
Kurdo Bana, Borhan Mofti
Similar tracks