Firmesk Hafez

Ey Mang

Derdi Derun

396

Listeners

1745

Total plays

10

Likes

نازانم دنیا ڕۆژه یا شەوه
هەموو کارێکم خواردن و خەوه
له دەنگ و باسی خەڵک بێ خەبەر
وەک مردوو ئەژیم دوورم له بەشەر
خەریکی چ بم غەیری خواردنەوه
باسی قومارو پاره و بردنەوه
حەقمه لێم گەرێ تانەم لێ مەده
حەقێکی ئەتو له سەدا سەده
 چی تر ئەزانی وازم لێ بێنه
 پەردەی ئەسرارم زۆر پێ مەدڕێنه
قسەم زۆر ماوه ڕەقه وەک بەرده
 کاکه لێم گەڕێ بەرۆکم بەرده
مردم ئەوەنده حەول و چەنەم دا
هەرچێکی نووسیم گشتی چوو بەبا
قەومێکی دائیم هەر حەول بدەن
بۆ ئەوەی یەکتر به عەرزدا بدەن
خۆم له تەنقی دار دوور خستۆتەوه
هەواڵی دنیام له بیر چۆتەوە
نازانم دنیا ڕۆژه یا شەوه
هەموو کارێکم خواردن و خەوه
 چی تر ئەزانی وازم لێ بێنه
 پەردەی ئەسرارم زۆر پێ مەدڕێنه
قسەم زۆر ماوه ڕەقه وەک بەرده
 کاکه لێم گەڕێ بەرۆکم بەرده
by : @juanaa
Similar tracks