Hani Mojtahedy

Ruhi Hetaw

Ruhi Hetaw

630

Listeners

4828

Total plays

32

Likes

من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە؟
خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم، دراوم بۆ چییە؟
کەم بە شەمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم تێخی تیژی تازەساوم بۆ چییە؟
من بە بەد ناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە؟
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە؟
بۆ فەراموشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم شەراوم بۆ چییە؟
وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ زنجیر و داوم بۆ چییە؟
ئەم جیهانە چۆل و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆ چییە؟
من کە پەیمانم لە گەڵ رۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و غەمزەی وردەتیشکی ناو بە ناوم بۆ چییە؟
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە؟
بۆ فەراموشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم شەراوم بۆ چییە؟
من مۆریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چیە؟
by : @amin_s
Similar tracks