Honya Kamal

Khomu Guitarakam (ft. Mohammad Shoaie)

Khomu Guitarakam (ft. Mohammad Shoaie)

1729

Listeners

4952

Total plays

15

Likes

M
دڵە ڕاوکێم بوو لەو ڕۆژەوەی کە بەڵێنت دا
 تا ئەبەد بۆم بمێنی 
هەموو دەسپێکێ کۆتایی هەیەو لە ئاخردا
 تۆش ناچار بووی وازبێنی 
ئێستا نازانم لەکێ ڕائەمێنی
بەم دەنگە ناسکو نەرمە ناوی کێ دێنی
H
هیچ باسێ نییە لێرە هەر خۆمو گیتارەکەم 
بۆخۆم تەنیا ئەخوینم بۆ دڵە پڕژانەکەم
من هەرگیز نەمویستووە وابێ چارەنووسەکەم
بە دڵ کەسێکم بوێ ناچار بم تەرکی بکەم
………………………………………………………………………
M
من ئێستاش لەو شەوە دا ماوم کە وتت ئەبێ بڕۆم
لە ناکاو چاو دادەخەم هەست ئەکەم لە لای تۆم
H
سوێند بە خوا منیش وامه دایم دایم لە فکری تۆم
لە هەر کوێی ئەم دوونیایە بم من هەر لەلای تۆم

M
من تا ئێستاش لە خەوما شەوانە بۆنت ئەکەم
بە خەیاڵ پرچەکانت بە پەنجەم شانە ئەکەم
خۆزگە ئەتزانی کە چن دڵتەنگم بیرت ئەکەم
خەم دوونیای داگرتوومە لە کوێی بووکە شووشەکەم
هیچ باسێ نییە لێرە منمو گیتارەکەم 
بۆخۆم تەنیا ئەخوێنم بۆ دڵە پڕژانەکەم
ئێستا کە تۆ لێرە نی بەدەست پرچت شانە کەم
چڕنۆک ئەدەم لەدڵم کە دیسان بیرت نەکەم

H
هیچ باسێ نییە لێرە هەرخۆمو گیتارەکەم 
بۆخۆم تەنیا ئەخوینم بۆ دڵە پڕژانەکەم
من هەرگیز نەمویستووە وابێ چارەنووسەکەم
بە دڵ کەسێکم بوێو ناچار بم تەرکی بکەم



تێکست : محمد شعاعی
ملۆدی : ئاریاس جەوان & محمد شعاعی
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks