Mezher Xaleqî

Reshmali Xelan

Lay Lay

2330

Listeners

7325

Total plays

39

Likes

ڕۆڵەی خۆشەویست بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆم و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلۆرکێی مناڵیت
هەرلۆرکێی مناڵیت هەر ڕادەژەنم

لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکوو سبەینێ موژدەی ئاواتم دێنێ

ئەی بەرخۆڵەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ تیشکی ڕۆژ دێتە سەرێ
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە ئاسۆ ڕووناکە دیارە وەک ڕۆژ ڕووناکە

لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
خۆزگە سەد خۆزگە بە خوایە دایکی تۆ لێرە بووایە

لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی زۆر جوانم لایە
خۆزگە سەد خۆزگە بەو خۆزگایە دایکی تۆ لێرە بووایە

لای لای لای ڕۆڵە لای ڕۆڵە لای
کەسم لای کەسم لای
گیانم لای دڵم لای لای لای

لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی زۆر جوانم لایە
خۆزگە سەد خۆزگە بووایە دایکی تۆ لێرە بووایە
سەد خۆزگەم بەو خۆزگایە دایکی تۆ لێرە بووایە
by : @juanaa
Similar tracks