Mezher Xaleqî

Reshmali Xelan

Payiz

73

Listeners

163

Total plays

2

Likes

نەسیمەکەی سەردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵ بەردی
سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی
ئیتر ناپرسی بەم کارە هەزاران دڵ بریندارە
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران
مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بە یەکجاری لە ژین بێبەش
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایا کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایا کوانێ ئازادت
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران
by : @juanaa
Similar tracks