Miran Ali

Baidada

Baidada

802

Listeners

4411

Total plays

23

Likes

ئاغا نیم دێهاتم بێ مه‌لا نیم زه‌کاتم بێ
کوێخا نیم به‌راتم بێ عه‌جه‌م نیم سه‌واتم بێ
خۆ من حه‌مه‌ی حه‌وت دۆست نیم دۆستی گه‌وره‌م فاتم بێ
داوم که‌وتۆته داوی نامه‌وێ نه‌جاتم بێ
بای ده‌دا،بای ده‌دا و بای ده‌دا گێلگێله‌ی شیلانه‌که‌ی
خوایه گیان تۆ بمخه‌یته شوێن چه‌فته‌ی سه‌ر شانه‌که‌ی
هه‌ور نیم بارانم بێ ئێران نیم تارانم بێ
پیر نیم تا جارانم بێ وڵات نیم شارانم بێ
غه‌ریبی دوور وه‌ته‌ن نیم مه‌یلم لای یارانم بێ
عاشق بووم به‌و نازداره خوایه به خێزانم بێ
بای ده‌دا بای ده‌دا و بای ده‌دا گێلگێله‌ی شیلانه‌که‌ی
خوایه گیان تۆ بمخه‌یته شوێن چه‌فته‌ی سه‌ر شانه‌که‌ی
by : @juanaa
Similar tracks