Mohammad Shoaie

Rozhi Ladayk Bun

Rozhi Ladayk Bun

294

Listeners

1318

Total plays

4

Likes

بۆم بمێنی بۆم بمێنی خودا قت تۆم  لێ نەستێنی 
هەتا مردن هەر لەلاتم منیش پێت دەدەم بڵێنی
ئەمڕو ساڵڕۆژی بونتە ئاسمان چاو لێ دەکا لە تۆ 
دوعا دەکەم خۆشەویستم دوور بێ دەدردو بەڵا لە تو 

ئەمڕو ڕۆژی لە دایک بونتە 
گوڵباران دەکەم شەقام هەتا دێی
لە ئامێزم دا دەبێ ئەمڕۆ
خەمی دوونیا هەمو وەلا نێی
دڵم تپ تپ لێ دەدا بۆتۆ
تامزرۆی بینینی نیگاتم 
لە ڕۆژیکی وەکوئەمڕۆ بوو
خوا ناردی جوانتڕین خەڵاتم
-------------------------
ئەمڕو جێژنە لە دڵی من ڕۆژێکی خۆش بە دڵی من
هەمو سالێ هەر ئەوا بی لە ئامێزم دا گوڵی من
ئەمڕۆ دڵمت پێشکەش ئەکەم ڕۆژت پیرۆز
هەناسەکەم
هەزار سال بە خۆشی بژی بینایی هەردوو چاوەکەم  

ئەمڕو ڕۆژی لە دایک بونتە 
گوڵباران دەکەم شەقام هەتا دێی
لە ئامێزم دا دەبێ ئەمڕۆ
خەمی دوونیا هەمو وەلا نێی
دڵم تپ تپ لێ دەدا بۆتۆ
تامزرۆی بینینی نیگاتم 
لە ڕۆژیکی وەکوئەمڕۆ بوو
خوا ناردی جوانتڕین خەڵاتم
ــــــــــــــــــــــــــ
Lyrics & Melody : Mohammad Shoaie
by : @mohammad_shoaie
Similar tracks