Nacmedîn Xulamî

Arezuy Bînînî Tom Kird

Arezuy Bînînî Tom Kird

1036

Listeners

3012

Total plays

12

Likes

ئارەزووی بینینی تۆم کرد،دڵ لە پڕدا کەوتە حاڵ
هەستی کرد جوانی بەهار و هاتە گوێم نەغمەی شەماڵ
بوو بــە کڵپە تۆی دەروون و یادگاری ساڵ بە ساڵ
هاتە بەرچاوم نیگاری پرچی کاڵ و لێوی ئاڵ
ئەی فریشـتەی سیحری خوایی، وێنە شیرین، شێوە زار
گیانەکەم دیسان بە تۆوە، کەوتمە گێژاوی خەیاڵ
بەژن و باڵات، کرتی ئەندامت لە ڤینۆس سەندووە
ڕەوت و پیاسەت ڕەوتی لەنجەی ئاسکە یاخود کەوە
پێکەنینت سیحری ڕووتە، هــۆش و دڵمـی بردووە
خوا یەکە ئەو جووتە لێوەی ،بۆ مژین ئاڵ کـردووە
ناوت ناهێنم پەری ناسک لە ترسانا، نـەوا
پێم بڵێی دڵدارەکەم بێشەرمە، چەن بێ ئـابڕووە
by : @juanaa 
Similar tracks