Nacmedîn Xulamî

Hajey Xozge

Gerden Zerd

557

Listeners

2025

Total plays

9

Likes

گیانە هەر وەختێ بیکەم نازیلێ تاسەی چاوەکەت
هاوار جار جار قاو ئەکەم باوانم لە هاوناوەکەت
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
گیانە شنەی بای شەماڵ ناسکە گیان بۆی مێخەک تێرێ
هەوە ئیمشەو یارەکەم ئەی هاوار سەوقات ئەنێرێ
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوێنکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
گیانە شەماڵ بیشەنێ باوانم یەخەی کەتانۆ
هەوا گەرمەکەی گەرمیان نازیلێ دەرچێ لە گیانۆ
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
گیانە تا کەی دانیشم نازیلێ تا کەی لە لات بم
گیانە ئازیز چەن خۆشە باوانم بە باڵات شاد بم
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە
ئەو ملوانکەی یار لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
by : @juanaa 
Similar tracks