Nechir Hawrami

Kche Bache

Kche Bache

1017

Listeners

4257

Total plays

16

Likes

خۆشە لەم بەهارەیە
لە پێشی سەیارەیە
بگەرێی بەم شارەیە
 لەگەڵ ئەو نازدارەیە
تۆ جوانێکی سەردەمی 
نە شێوەت دووبارەیە
تۆ دیار بیت خەجاڵەتە 
نەرگس لەم بەهارەیە
نەک هەر پێ کەنین 
خەمیش جوانە لەو رووخسارەیە
دڵخۆشی ژنی جوانە
کەی بە موڵک و پارەیە
هه‌ی به‌چی داده به‌چی وا خۆت جوان کردووه بۆچی
خه‌ریکه نه‌تناسمه‌‌وه له کچه‌که‌ی جاران ناچی
له‌به‌ر دڵ پیسیم نییه بۆ تۆمه له چاو ئه‌چی
سەر سەنگت یاری ئەکەن
بە ڕۆشتن یاری ئەکەن
وریایە یەک شنەبای
بەرکەوێ دەری ئەکەن
بەو جلە کوردیە جوانەت
شێوەت  لەپەری ئەکەن
خەڵک وەک تۆی لێنایەت
 زۆرکەس لەبەری ئەکەن
جوانیەکەت بووە بە کێشە 
  زۆرکات بێ‌ زاری ئەکەن
ناوێرێ بچێتە شوێنێک
هەزار پرسیاری ئەکەن
هه‌ی به‌چی کچێ به‌چی وا خۆت جوان کردووه بۆچی
خه‌ریکه نه‌تناسمه‌‌وه له کچه‌که‌ی جاران ناچی
له‌به‌ر دڵ پیسیم نییه بۆ تۆمه له چاو ئه‌چی
 رۆژ بە رۆژ من بە جوانی و شێوەی تۆ سەرسام ئەبم
بە بینینت دڵخۆشم لە دڵەوە ئارام ئەبم
جسم و شێوەت دوو جوانین
بە قووربانی کام ئەبم
  شێوەت ئەبینم شۆکەم
لە عەقڵیشا زام ئەبم
ئەگەر تۆ یاری من بی
کوا وەکو ئێستامە بم
گەر عەشقی تۆ بۆ من بێ
خۆشبەختی دوونیام ئەبم
by : @juanaa
Similar tracks