Nevîd Zerdî

Nigaran Maba

Yari

301

Listeners

792

Total plays

2

Likes

بۆ هێندە یاریم پێ ئەکەی 
خۆ من بووکەشوشەکەت نیم
گەمەیێکت تەواو ئەبێ
گەمەی نوێ‌تر دەس پێ ئەکەی
شوێنت کەوتووم و نازانم 
بۆ کوێم ئەبات ئه‌م ئه‌وینه
ساڵانێکە هەموو عومرم ڕاچەنین و خەو بینینە
خۆ من لە بووکە شوشەکەت زیاتر حەزم لە باوەشتە
من لە دۆزەخی زەمان و کەچی ئەویش لە بەهەشتە
من دڵنیام هەتا ئێستا فرمێسکێکت لێ نەدیوە
کەچی نازی ئەکێشیت و سەدان جار چاوت سڕیوە
ئاخر ئەگەر خۆشم نەویی پڕ بە گەردوون بیرت نەکەم
منی بە هەست بۆ ئیرەیی بۆ بووکێکی بێ گیان ئەبەم
خۆ من لە بووکە شوشەکەت زیاتر حەزم لە باوەشتە
من لە دۆزەخی زەمان و کەچی ئەویش لە بەهەشتە
by : @juanaa
Similar tracks