Przha Saadi

Bahara

Bahara

650

Listeners

2929

Total plays

8

Likes

ئەگەر ڕۆژێک


ئەگەر ڕۆژێ لێرە نەبێ
خۆ خۆر لەلای من هەڵنایە
بەیانی باشم لێ مەکەن
لای من شەوە لەم دنیایە

با ئەو بێ و مانگ شەرمەزار بێ
بڕاواو ئا لەم شارە ونبێ
خۆی دەوری خۆریش ببینێ
تاک و ڕۆژی من ڕوناک بێ


پێم ئەڵێن رۆشتووە
ئەم شارەی جێ هێشتووە
ئاگای لە جانتاکەی نییە
دلی منیشی تێکردووە

پێی بڵێن گرنگ نییە
کە ئەو منی نەویستووە
ئەوەی لەلای من جوانە
من ئەوم خۆشویستووە

وەرن ئەم شارە ببینن
بەبێ ئەو خۆشی تیا نییە
من چی لە وڵاتێ بکەم
کە ئێستا ئەوی تیا نییە

شەقام شەقام کۆڵام کۆڵان
دڵم بەدوای تۆیا وونە
ماڵی ئێوە لەکوێا بێ
ئەو شوێنە وڵاتی منە 

پێم ئەڵێن رۆشتووە
ئەم شارەی جێ هێشتووە
ئاگای لە جانتاکەی نییە
دلی منیشی تێکردووە

پێی بڵێن گرنگ نییە
کە ئەو منی نەویستووە
ئەوەی لەلای من جوانە
من ئەوم خۆشویستووە
Similar tracks