Sana Barzanje

Raz

Mn Aw Kcham

4001

Listeners

13327

Total plays

24

Likes

من ئەو کچەم ساڵانێکە
لە ژوورەکەی تەنیاییمدا
گۆرانی بۆ دڵ ئەخوێنم
بە تاری دڵ و گیتارم
دەنگم دەڕواو نادیارم
نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم
نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم
هەستم پڕە لە هۆنراوە
پێم خۆشە هەمووی هەڵڕێژم
دڵم پڕە لە نەیاران
سكاڵای دڵ بە کێ بێژم
دەنگی خۆم و گیتارەکەم
لە ژوورەکەم هێنامییە دەر
پاراو بوو باخچەی ژیانم
داری ئاواتم هاتە بەر
من ئەو کچەم کە کۆڵ نادەم هیچ کات
ناهێڵم کەس بتوانێ ناوم پیس کات
کەس بە زۆر پێی ناڵێ چی بکات
ئازاد بژی نەوەک ئارەزووی فڕین کات
کە چۆن ئەیهەوێ با بژی
ئەو بێزارە لە تاڵی ژین
پێت ئەڵێ تۆ چیتر ژن ناکوژی
نابینی چەن فرمێسکم ڕژی؟
با بژیم منیش مافم هەیە
وەک تۆ هەقم بەسەر دنیاوەیە
بڕیم هەرچی سەختی ڕێگا هەیە
کاتێ کەس نەیپرسی چی لە دڵتا هەیە
من ئەو کچەم ساڵانێکە
لە ژوورەکەی تەنیاییمدا
گۆرانی بۆ دڵ ئەخوێنم
بە تاری دڵ و گیتارم
دەنگم دەڕواو نادیارم
نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم
نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم
هونەر بۆ من خولیاو هەستە
ژینە ژیانە مەبەستە
تا دوا تروسکەی خۆری ژین
ماندو نەبێ دڵ و جەستە
دەنگی خۆم و گیتارەکەم
لە ژوورەکەم هێنامیە دەر
پاراو بوو باخچەی ژیانم
داری ئاواتم هاتە بەر
Similar tracks