Samira Karzan

Khoda Naka

Khoda Naka

2540

Listeners

11212

Total plays

41

Likes

خودا نەکا تۆ بڕۆی
بتهەوێ دەست بشۆی
لە عەشقی چەند ساڵەمان
خودا نەکا بتهەوێ چی تر منت نەوێ
جێ بێلی ئەم مالەمان
نەکا هەستت کەم بێ پێم
دڵت بگۆرێ لێم
خۆزگە هیچ کات وا نەبێ
ئاخر من چی بکەم ئەگەر 
رووبەروو بم لەگەل 
ماڵێ کە تۆی تیا نەبێ
هەر خۆم ئەزانم گەر ڕۆژێ بێ تۆ بم
‌حاڵی دڵم چۆن ئەبێ
بۆیە هەمیشە لە خوا ئەپەڕێمەوە
تا ئەبەد تۆم هەبێ
پێم بڵێ گەر تۆ نەبی
کێ دڵ نەوایی دڵی من ئەدا
کاتێ بێ نەوا بم 
کێ هێزی هەستانەوەم پێ ئەدا
چی جوابی دڵ دەمەوە
کە دەم بە دەم داوای تۆ لە من ئەکا
تۆ نەبی بۆ هەمیشە
خۆشی رێگەی ماڵەکەم وون ئەکا
هەر خۆم ئەزانم گەر ڕۆژێ بێ تۆ بم
‌حاڵی دڵم چۆن ئەبێ
بۆیە هەمیشە لە خوا ئەپەڕێمەوە
تا ئەبەد تۆم هەبێ
by : @juanaa
Similar tracks