Abbas Kamandi

kizhi kurd

gole dehati

112

Listeners

303

Total plays

0

Likes

وە سەرگەردت بم گوڵە دێهاتی
لە قەن شیرینتر، ئەڵێی نەباتی
ئەو خەنەی کردت دوارە خەنمەوە
عەزیزی وە لای خوا و بەندەوە
وە گوڵە دێهاتی بێ وە نازەو بێ
کێش و هەورییەکەت لێرە ماوە جێ
هەر بایێ مەیۆ لە باخانەوە
ئەپێچکێ وە زوڵف خەرامانەوە
هەر بایێ مەیۆ لەسەر ئەو کێوە
بۆی عەتر و عەبیر زوڵفی تۆی پێوە
وە گوڵە دێهاتی وە گوڵ پەروەردە
شەماڵ بۆم دێنێ بۆی تۆ لەو هەردە
وەسە ئەو ساوە دییەم تۆی دیوە
کار و زندەگیم لە دەس دەرچیوە
وە سەرگەردت بم سەوزەکەی لێو چەم
پێما بڕوانە با خەفەت نەخۆم
وە گوڵە دێهاتی وە دڵ پاکەنی
تەڵای دەستە و شان ژێر خاکەنی
کردووتە وە بان بەرزی قەڵایێ
نە سڵامت هەن نە مەرحەبایێ
کردووتە سەربان وەک خانێ خانان
دەس ئەوسای کەمەر ڕێک و پێک و جوان
نیونیگای چاوت لەو بانە بەرزە
ترشە وەک ڕێواس فێنک وەک تەرزە
by : @juanaa 
Similar tracks