Aryas Javan

Ferm Beka

Ferm Beka

417

Listeners

1308

Total plays

5

Likes

پێم وت بە جێم مەھێڵە
رۆی و دڵی شکاندم 
پێم وت مەڕۆ لە لای من 
کەچی دونیای روخاندم 
ئێستا لە کوێ بیبینم 
ئەمن و دڵەی شکاوم 
ئێستا لە کوێ بیبینم
ئەمن و دڵەی رووخاوم
ئەگەر بمرم دیسان بژیم 
ھەر تۆم دەوێ تۆ
خۆشت نەوێم خۆشم ئەوێی
بۆ تۆ ئەژیم تۆ
فێرم بکە تا باوەشم 
بیری تۆ نەکا
فێرم بکە حالی دڵم
تۆ فەرامۆش کا
ھەرچی باشە بۆ تۆ بێ
ھەرچی یادە لای من بێ
ھەرچەند غەم بە جێ بێڵی
گەردەنی تۆ ئازا بێ
قەسەم بە یادەکانم
یادگاری تا ھەتات بێ
لە جێی سیگار و تاڵی
ماچەکانمت لە یاد بێ
by : @juanaa 
Similar tracks