Aryas Javan

Pekaninet

Pekaninet

246

Listeners

701

Total plays

3

Likes

پێکەنینت دیارییە بۆم 
من لەگەڵ تۆ خۆشە حاڵم 
ئەی  شازادەی ژیانی من 
بەدیت  هێناوە  خەیاڵم
رۆژی من ئەو دەمەیە 
کە تۆ چاوت هەڵدێنی 
بەرامەی خۆشەویستی 
لەگەڵ خۆت بۆمن  دێنی
گزینگی نێو ژیانم 
ئەوەڵین چرۆی بەهار 
مافی ئەوەم پێ بدە 
کە بتبینم جار و بار 
ئەی خۆشترین ڕووداوی من 
هەناسەکەم پڕشنگی جوان
خۆشم دەوێێ بەقەد هەموو
ئەستیرەکانی ئاسمان
 لە نێو کەلامی تۆدا 
وشەی ئەوین گیان دەگرێ 
مانگیش ڕووی تۆ ببینێ 
وەکوو من بۆتۆ دەمرێ 
ئەوەندە جوانی کە گوڵ  
لە نەخشی تۆ  ڕوواوە 
قەت پەشیمان نیم ئەمن 
کە دڵم بە تۆ داوە
by : @juanaa 
Similar tracks