Homer Dzayi

Xawn

Xawn

408

Listeners

1732

Total plays

15

Likes

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
لە سەر جێی بەر مانگە شەوێ
خۆم خزاندە سەر جێی فێنک
نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ
قژی خاوی ، با لێ داوی ، ئاڵۆزاوی
جارجار دای دەپۆشت لە چاوی
خواێە گیان چەندێم خوش دەوێ
زۆر بە ئاسپایی و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵ هێناو و پێی گووتم 
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی
نەیهێشت هەستم ، گرتی دەستم ، لێوی گەستم
موو چۆرکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناوو هەستم
لێکڕا تا مەلا بانگ دانێ
تێک ئاڵان و دەست لەملانێ
لە ناکاو دەنگی مەلاێ هات
داێ بڕیم لە بەژنی جوانێ
بە سەرسامی ، بە ناکامی ، بێ ئارامی
بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم
چاۆم پڕ بوو لە گریانێ
by : @juanaa 
Similar tracks