Homer Dzayi

Gella Weriwekan

Leyla Paul Melek

752

Listeners

2766

Total plays

8

Likes

لەیلا پۆل مەلەک
تۆ دڵت پێکاوم
بە تۆ گیرساوم ، تۆی ژینی من
من بۆت نامەوم
شەو بۆت گریاوم
زەردەخەنەکەت بۆی سووتاوم
چاو کارمامزی دەشتێ
بەژنت لاولاوە
ئای کە لەو جوانیەی ، خوا بە تۆی داوە
کیژۆڵە ڕەشتاڵە
وا لە بەر چاومایە ، ئەم ڕووە جوانە
شەونمی مەمکت ، بۆ من دەرمانە 
شیرینەی شانزە ساڵە
لەیلا پۆل مەلەک
ئەم لێوە نیانە
مژێکی بۆ من ، ئاوی ژیانە
لەیلا پۆل مەلەک
ئەی فریشتەی کوشتە
ئەو جێی تۆی لێ بێ ، بۆم بەهەشتە
ئاخۆ ئەبێ ڕۆژێ  بێمەوە یادت؟
جێم گرتبێ لە ناو دڵەی بێ دادت
یان ئەبمە نامرادت؟
لەیلا پۆل مەلەک
دە وەرە باوەشم
بتوێوە لە ناو ، گیان و لەشم
by : @juanaa 
Similar tracks