Homer Dzayi

Gella Weriwekan

Awate Mexmeliyekan l

1365

Listeners

6527

Total plays

22

Likes

بریا سەوزەی جیای بەهار بوام ئێواران پێش رۆژئاوا
ئەو کچه جوانه بەر خەوانه لەسەرم ڕاکشابوا
بریا من سروەی بەیان بوام لێوی تۆم فێنک دەکرد
بریا من هەوای ئاسمان بوام خۆم بە ناو دەمتا دەکرد
بریا من ئاوی ڕووبار بوام دەمشت لەش و لاری تۆ
بریا من سوخمه و شەلوار بوام دەممژد جێی هەستیاری تۆ
بریا من ئاوێنه بوام خۆت دەگۆڕی لەبەر چاوما
جەستەی جوانت هەڵدەگیرا له ناو هەست و هەناوما
بریا من پەڕه سێلکه بوام له بن میچی ماڵی تۆ
هێلانەی خۆم دادەبەستا چاو له دانەی خاڵی تۆ
شەو و ڕۆژ تەوافم دەبو به دەوری بەژن و باڵات
ساڵانه دو حەجم دەبو له ماڵی خوا و ماڵی تۆ
بۆ ئەم خەونه مەخمەڵیانەم بۆ لێم نابن به ڕاستی
تا ئه و مەمک و سمت و ڕانەم بوکشیبایه به دەستی
بۆ ژیان هێنده بە خەمه بۆچی یەک خۆشیم نەدی
خۆ هیوای من ساده و کەمه دە با جارێک بێته دی
by : @juanaa 
Similar tracks