Nacmedîn Xulamî

Hajey Xozge

Maç

2232

Listeners

6385

Total plays

15

Likes

لێوت بنێ به لێومەوە
با زمانی عشق فێر بم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم
با زمانی ئاگر فێر بم
با له نێوان لێو و پەنجەت
هەناسەیک ووچانێ بەم
به بۆنێ گوڵ کە چین چینه
له سەر سینه سەرخەوێ بەم
تۆ ترووسکەی ئەو چاوانەت
دییەم پڕکه له ڕۆشنایی
تۆفانێکم له دڵدایه
بمبه رۆخی دڵنیایی
تۆ ئەو عەترەی له سینەتا
وەک شەماڵی به گوڵاوە
تۆ ئەو جوانیەی له باڵاتا
چەشنی ئاگر به شاڵاوە
وەک ڕێحانه له دێراوی
خۆشەویستی و ئەوینم نێ
بەو لێوانە لێوانم که
له تامی ژین له ژینم نێ
دەی گوڵەباخ تا ئێواره
له تاریکی ماڵی دووره
له کۆشم نێ بێ مانایه
چپە و ڕازت ماڵی دووره
by : @juanaa 
Similar tracks