Nevîd Zerdî

Zhianawa

Chaware

1625

Listeners

4299

Total plays

7

Likes

دە نێو خۆم دا دەتوێمەوەو
وردە وردە تەواو دەبم
وەک کەسێک کە دۆینێی دۆراندۆو
سەر لێ شێواو دەبم
تاریکتر لە تاریکی
دە حەسرەتی ڕووناکایی دام
دەبمە پاییز هەڵدەوەرێم
وەک چۆمی بێ ئاو دەبم
دە نێو خۆم دا دەشکێمەوەو
ڕاوەستاو دەڕووخێم
لەمێژە خۆم ون کردوەو
لەبیرم نەماوە کێم
وەبیر دێنێتەوە باران فرمێسک و تاو
تینی لەشی تۆ
ڕۆژێک دەزانی کە دەنگم دێ
لەسەر زەوی نامێنێ جێم
چاوەڕێم چاوەڕێ
چاوەڕێی تۆ دەکەم
تەواوی دڵخۆشیم کە ڕۆژێ بە تۆ دەکەم
تا مردن ئی من بی، بگرم دەستی تۆ
دنیاش ئی من بێ، پێشکێشی تۆی دەکەم
دەنک دەنک فرمێسک ڕژا
تا چاوم داخرا
گەڕامەوە لەحزەی ئاخر
کە دەمزانی ماچی ئاخرە
بەڵام هێستاش چاوەڕێم
حەتا ئەگە دوای ڕۆشتنت
دەرکەکانم هەموو لەسەر داخرا
دە نێو خۆم دا دەشکێمەوە
ڕاوەستاو دەڕووخێم
لەمێژە خۆم ون کردوەو
لەبیرم نەماوە کێم
وەبیرت دێنێتەوە باران فرمێسک و تاو
تینی لەشی تۆ
ڕۆژێک دەزانی کە دەنگم دێ
لەسەر زەوی نامێنێ جێم
Similar tracks