Nevîd Zerdî

Zhianawa

Leber To

230

Listeners

686

Total plays

1

Likes

ماوەیەکە لەگەڵ دڵ شەڕ و هەڵایە لەبەر تۆ
لەم سینەیە دا شۆڕش و غەوغایە لەبەر تۆ
دڵ ئاگری کردۆتەوە سوتاوە وجودم
ئەم تین و بڵێسەی کە گەر دایە لەبەر تۆ
مردوو دەڵەی زیندوو دەبێ بەم ئیشقە
ئەدی چۆن ناساز و نەخۆشە کە لە جێ دایە لەبەر تۆ
بازاری ئەوینداری دەڵێن گەرمە بە جارێ
ڕووح و دڵ و دین ئەوڕۆ لە سەودایە لەبەر تۆ
سەر دادنوێنن گەژ و گیا
کاتێ کە تۆ دێی تەعزیمێ دەکا گوڵ
سەری هەڵنایە لەبەر تۆ
شێواوی سەری حاڵە لەبەر خاڵ و خەیاڵت
بیبینە توخوا شێت و شەیدایە لەبەر تۆ
Similar tracks